قاوەی یاریگاگرنگترین

دوا پێشهاتەکانی گواستنەوەی هاری کەین و نێیمار

دانیێل لێڤی، سەرۆکی تۆتنهام تاوەکو ئێستا وەڵامی کۆتایی ئۆفەرەکەی بایرن میونشنی لەبارەی هاری کەین نەداتەوە، بەهای ئۆفەرەکە گەیشتووەتە 86 ملیۆن پاوەند – بیڵد

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی لیۆن گۆرێتزکا، یاریسازی بایرن میونشن دەکاتەوە – سکای سپۆرتس

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا بە گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا رازی نییە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

برایتن گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئەیاکس لەبارەی گواستنەوەی محەمەد کودوس – ئاتلێتیک

مانچێستەر سیتی دەیەوێت رێگە بە چوونە دەرەوەی ئێمریک لاپۆرت بدات، ئەمەش دوای خەرجکردنی زیاتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یۆشکۆ ڤاردیۆل – میرەر

نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ نیکۆلۆ زانیۆلۆ، ئەستێرەی گاڵاتەسەرای واژۆ بکات، بەڵام یوڤێنتوس و میلانیش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەر هێڵن – کڕۆنیکڵ

یانەیەکی قەتەری داوای روونکردنەوەی دۆخی فیلیپێ کۆوتینیۆی لە ئاستۆن ڤیلا کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ کریستال پاڵاس بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیسێ – مێترۆ

ئینتەر میلان سوورە لەسەر گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری ئارسیناڵ، ئەمەش دوای لەدەستدانی جیانلوکا سکاماکا کە نزیکە پەیوەندی بە ئاتاڵانتاوە بکات – ئێکسپرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button