ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن كۆتا ئۆفەری بۆ گواستنەوەی هاری كەین نارد

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كۆتا ئۆفەری خۆی بۆ گواستنەوەی هاری كەین ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهامی هەمان وڵات نارد، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

پێشتر كەین خواستی خۆی دەربڕی بۆ جێهێشتنی تۆتنهام و پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی بایرن میونشنەوە، بەڵام ئیدارەی سپێرز نایانەوێت دەستبەرداری شازادەكەیان ببن.

گرێبەستەكەی كەین لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس بایرن میونشن ئۆفەری كۆتایی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ و 20 ملیۆن گۆڕانكاری پێشكەش بە تۆتنهام كردووە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی شازادە هاری.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانە ئەڵمانیەكە چاوەڕێی وەڵامی یانە ئینگلیزیەكەیە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا، ئەگەر بە ئۆفەرەكە رازی نەبن بە یەكجاری لە گرێبەستەكە دەكشێنەوە.

تۆتنهام لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دوو ئۆفەری بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی هاری كەین رەتكردووەتەوە.

لە هاوینی ساڵی 2021 دوای كۆتاییهاتنی وەرزێكی دیكەش بە بێ نازناو، شازادە دەیوویست ریزەكانی تۆتنهام جێبهێڵێت، بەڵام ئیدارەی یانەكەی ئامادە نەبوون دەستبەرداری ببن و گرێبەستەكەیان تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە.

هاری كەین بە درێسی تۆتنهامەوە

وەرزی رابردوو ئەستێرەكەی سپێرز توانی لە ریزبەندی دووەمی گۆڵكارانی پرێمەرلیگ بێت بە كردنی 30 گۆڵ و بە جیاوازی 6 گۆڵ لە دوای ئێرلینگ هالاندی پێشەنگەوە بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button