خوله‌کانی دیکە

کریسرۆفێر ئێنکونکو توشی پێکان بوو

یاریگا –

کریستۆفێر ئێنکونکو هێرشبەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یارییەکەی دوێنێ شەودا توشی پێکان بوو.

یاری دۆستانەی نێوان چێڵسی و دۆرتمۆند لە گەشتی پێش وەرزی ئەمەریکا بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات. یاریگای سۆڵدەر فیڵدی شیکاگۆ میوانداری نێوان هەردوو تیپەکەی کرد و پێکانەکەی کریستوفر ئێنکونکو تیشکی خستە سەر کوالێتی خراپی چیمەنی یاریگاکە.

ئەستێرە فەرەنسییەکەی چێڵسی تەنها 22 خولەک دوای دەستپێکردنی یارییەکە هەوڵیدا پاسەکەی نیکۆلاس جاکسۆن وەربگرێت، بەڵام لەو کاتەدا تووشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا. دوای ئەم پێکانە نەیتوانی درێژە بە یاریکردن بدات بۆیە پۆچێتینۆی راهێنەر ناچار بوو گۆڕانکاریی بکات، جێگەی ئێنکۆنکۆی بە میهایلۆ مۆدریچ بەخشی.

زۆر کەس پێیان وایە ئەم پێکانە بەهۆی خراپی کوالێتی چیمەنەکەی یاریگای سۆڵدەر فیڵدەوە بووە کە تەنها چەند رۆژێک پێش یارییەکە کۆنسێرتێکی مۆسیقای تێدا سازکرابوو. دوای ئەم رووداوە، هاندەرانی چێڵسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایەتیان دەربڕی و بەڕێوەچوونی یارییەکەیان لەم جۆرە یاریگایانەدا بە شایستەی یاریزانەکانیان و تیپەکەیان نەزانی، هاوکات بەشێک لە یاریزانانی هەردوو تیپەکە لە کۆتایی یارییەکەدا گلەیییان لە کوالێتی چیمەنەکە دەکرد.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی چێڵسی، ئەو پێی وایە هۆکاری پێکانەکەی ئێنکونکو بەختی خراپ بووە نەک کوالێتی خراپی چیمەنەکە!

گوتیشی:

ساتی پێکانەکەم نەبینیوە، بەڵام پێناچێت شوێنێک هەبێت بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، ئێمە هەمیشە ریسک دەکەین، ئەمە یاریگایەکی تایبەت بە تۆپی پێ نییە و بۆ بۆنەی جیاواز بەکاردێت، بەرای من ئێنکونکو هەندێک بێ بەخت بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە یاریزانی ئێمە بوو توشی پێکان بوو چیمەن تاوانبار نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button