ئاسیاسعودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سان جێرمان نرخی ماركۆ ڤێراتی دیاری دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نرخی ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی و ناوەڕاستكاری یانەكەی ئاشكرا كرد.

یانەكانی سعودیە گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرە ئیتاڵیەكە دەدەن لە نێویاندا یانەكانی هیلال و ئەهلی.

گرێبەستەكەی ڤێراتی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی ئاشكرایكرد هیلال ئۆفەرێكی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش كردووە، بەڵام پاریس ئۆفەرەكەی رەتكردەوە و داوای 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەكەی.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، گفتوگۆكانی نێوان ئەهلی وڤێراتی دەستیپێكردووە، بەڵام یاریزانەكە هیلال هەڵدەبژێرێت.

ڤێراتی وەرزی رابردوو لەگەڵ پاریس بەشداری لە 38 یاریدا كرد و توانی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button