ئه‌ڵمانیائیسپانیا

بایرن میونشن ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بیر لەوە دەکاتەوە ئۆفەرێک پێشکەش بە ریال مەدید بکات بۆ گواستنەوەی ئۆرلین چوامینی ئەستێرەی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە تاوەکوو بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک لە ئالیانز ئارێنا یاری بکات.

تۆماس تۆخێل لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کردووە هەوڵیداوە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئەم تیپەدا بکات و هەندێک یاریزانیشی بۆ ئەم مەبەستە لەبەرچاو گرتووە.

هەر لە سەرەتاوە بە بەڕێوەبەرانی بایرن میونشنی رایگەیاندبوو کە حەزێکی تایبەتی بە چوامینی هەیە و ئەم یاریزانە باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی درێسی ژمارە شەشی بایرن بپۆشێت.

راهێنەرانی بایرن باش ئاگاداری ئەوەن کە ریال لە ئێستادا هیچ بڕیارێکی نییە بۆ فرۆشتنی ئەم یاریزانە فەرەنسییە، بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرەکانی کرا بۆ ئەوەی ئاگاداری بەرژەوەندی بایرن میونشن بن.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە، لەم دانوستاندنانەدا باس لەوە کراوە کە ئەگەر ریال مەدرید ئامادە نەبێت چوامینی لەم گواستنەوەی هاوینەدا بفرۆشێت، رەنگە بتوانێت بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز بیگوازێتەوە بۆ ئالیانز ئارێنا.

تا ئێستا هیچ دانوستاندنێکی تایبەت لە نێوان هەردوولادا نەکراوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێشتا چوار هەفتەیتر کات ماوە تا پەنجەرەی هاوینە دابخرێت، رەنگە دۆخەکە لە بەرژەوەندی بایرن بگۆڕێت.

لە نێو بەڕێوەبەرانی یانەکەدا هەستێک هەیە کە رکابەرییە چڕ و نزیکەکانی هێڵی ناوەڕاستی ریال رەنگە چوامێنی لە کۆتایی پەنجەرەی هاوینەدا بخاتە بەردەم بایرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button