ئه‌مریکاسعودیەگرنگترین

ئەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین ریکۆردی گینسن

پێگەی فەرمی ژمارە پێوانەییەکانی گینس ریزبەندی یاریزانانی تۆپی پێی بڵاوکردەوە بەپێی زۆرترین ریکۆرد کە شکاندوویانە و تۆماریان کردووە.

بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی گینس، لیۆنێل مێسی خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بۆ زۆرترین ژمارەی پێوانەیی بە  41 تۆمار، لەدوای ئەو  کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە 40 تۆمار و دوو ئەفسانە زیندووەکە  بەجیاوازییەکی زۆر لە پێش ئەوانی دیکەوەن.

زۆرینەی ئامارەکانی مێسی لەسەر ئاستی تاکە کەسی و لەگەڵ بارسێلۆنایە.

لە گرنگترین ژمارە پێوانەییەکانی مێسی : زۆرترین باڵۆن دۆر، زۆرترین خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ، زۆرترین گۆڵ لە یەک ساڵدا ، گۆڵکاری مێژوویی لالیگا، زۆرترین خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی، خاوەن زۆرترین گۆڵ لە ئەورووپا.

زۆرینەی ئامارەکانی رۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگ و لەگەڵ هەڵبژاردە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە . لە گرنگترین ژمارە پێوانەییەکانی رۆناڵدۆ : زۆرترین گۆڵ لە مێژووی هەڵبژاردەکان، گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگ، زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزی چامپیۆنزلیگ، گۆڵکاری مێژوویی یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردە، زۆرترین شوێن کەوتوو لە فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر لەسەر ئاستی کەسایەتییە وەرزشییەکان.

 

پلەکانی دیکە بەم جۆرەن

رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی 9 تۆمار

کیلیان ئێمباپێ 5 تۆمار

نێیمار 4 تۆمار

 

بابەتی زیاتر

Back to top button