ئیسپانیاگرنگترین

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و عوسمان بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا

چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە شێوەیەکی فەرمی عوسمان دێمبلی ریزەکانی بارسێلۆنا جێبێڵێت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یاریزانە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا شەوی رابردوو لەگەڵ کارگێری شازادەکان گەیشتووەتە رێکەوتن و گلۆپی سەوزی بۆ ئەو یانەیە هەڵکردووە و وەرزی داهاتوو لە خولی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت.

بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی عوسمان 50 ملیۆن یۆرۆیە و پاریس تاوەکو درەنگانی ئەمشەو دەرفەتی هەیە ئەو بڕگەیە کارا بکاتەوە، بە پێچەوانەوە دوای کاتژمێر 12 ئەمشەو ژمارەکە بەرزە دەبێتەوە.

عوسمان دێمبلی یەکێکە لە پلانە سەرەکیەکانی بارسێلۆنا، بەڵام ئەو یانەیە بەهۆی قەیرانە داراییەکانی رەنگە ناچار بێت دەستبەرداری بێت، دەنگۆیەکیش هەیە بارسا دەیەوێت بە پارەی ئەو یاریزانە، چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button