ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یارییەكی دۆستانەدا لە ئەمریكا رووبەڕووی یەك بوونەوە.

یارییەكەش بە بردنەوەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن هەریەك لە عوسمان دێمبڵی، فێرمین لۆپێز و فێران تۆرێس لە خولەكەكانی 15,85,91 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە چاڤی ووتی:

یارییەكی یەكسان بوو لە زۆر ساتدا چێژمان لە كۆنتڕۆڵكردنی تۆپ وەرگرت و ئەوەمان زۆر خۆشدەوێت، بەتایبەت بەرامبەر ركابەرێكی وەك ریال مەدرید.

بەردەوام بوو ووتی:

ئەگەر سەیری هەموو یانەكانی جیهان بكەین، مەدرید لە ئێستادا ركابەری بەهێزترین پێكهاتەی جەستەیی دەكات لە جیهاندا.

لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرەكەی بلاوگرانا ووتی:

ریال مەدرید تیپێکی گەورەتری لە ئێمە هەیە، یاریزانەکان زیاتر جەستەیی و تەکنیکیترن، هەوڵماندا شێوازی یاریکردنمان بسەپێنین، بەڵام دەبێت زیاتر شتەکان باشتر بکەین، لە کۆتا رۆژدا زۆر خراپ نەبووین، هەروەها باشیش نین ئێستا دڵخۆشم، نمایشێکی نایاب بوو.

سەبارەت بە دێمبڵی ووتی:

ئەو توانای ئەوەی هەیە باشترینی جیهان بێت، دڵخۆش دەردەكەوێت و متمانەم پێدەبەخشێت، بەڵام ناتوانین كۆنترۆڵی بازاڕی گواستنەوە بكەین، ئەو خاوەنی بڕیاری خۆیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button