ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول هاتە جەنگی بەدەستهێنانی ئێمباپێ

لیڤەرپوول بەنیازی رازیکردنی کیلیان ئێمباپێ یە تاوەکو بۆ وەرزێک بە خواستن یارییان بۆ بکات.

بەگوێرەی میرۆر بەرپرسانی ئەنفیڵد هەمان بیرۆکەی هیلالی سعوودییان بەکارهێناوە بۆ رازیکردنی کیلیان بەڵام هیواخوازن مێژووی یانەکەیان و یاریکردن لە پریمەرلیگ دڵی ئەو ئەستێرەیە نەرم بکات. سەرچاوەکە دەڵێت لیڤەرپوول دەیەوێت بە خواستن بۆ یەک وەرز بیگوازێتەوە و هاوینی داهاتوو رووبکاتە ریاڵ مەدرید، بەڵام هیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە لەسەر ئەوەی ئامادەن چ پاکێجێکی دارایی پێشکەش بکەن.

ئێمباپێ هاندەرێکی گەورەی یۆرگن کلۆپە و پێشتریش ئەو یاریزانە بۆ تەلەگراف وتبووی “لیڤەرپوول خۆشدەوێت چونکە یانەی دڵخوازی دایکمە”.

بەگوێرەی هەواڵەکان لە فەڕەنساوە، ریاڵ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ پاریس بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ دەست پێکردووە بەڵام هێشتا ئێمباپێ گڵۆپی سەوزی هەڵنەکردووە  بۆ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ پاریس جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button