ئینگلتەرا

فابینیۆ پەیوەندی بە ئیتیحاد کرد

یاریگا

فابینیۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئیتیحادی سعودی دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەی رێدز دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکیەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لەگەڵ یانە سعودیەکە گەیشتە رێکەوتن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە فابینیۆ بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی سێ وەرز تاوەکو ساڵی 2026 پەیوەندی بە ئیتیحاد دەکات.

بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان لە نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ئیتیحاد، گرێبەستەکە بە فەرمی بڵاوبکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button