فه‌ره‌نسا

لویس ئێنریکێ هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی

یاریگا –

لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی تاوەکوو سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ بۆ میدیاکان قسە نەکەن. هەروەها تاوەکوو پێش یارییەکەی بەرامبەر لۆریان بەشداری هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ناکاتەوە.

دۆخی نێوان پاریس سانجێرمان و کیلیان ئێمباپێ لە خراپترین ئاستیدایە. ئه ستێره فەڕەنسییه که له ساڵی 2017ه وه یاری بۆ یانه پاریسییەکه دەکات.

له ماوەی رابردوودا رایگەیاند که بڕگەی درێژکردنەوه ی گرێبەسته که ی کارا ناکات و یانەکەش له وەڵامدا جه ختی لەوه کرده وه که یان گرێبەستەکەی درێژدەکاتەوە وه یان له هاوینی ئەمساڵدا یانەکە جێدهێڵێت. ئەگەر ئمباپێ بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا مەترسی دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ هەیە تا کۆتایی وەرز.

لەم رۆژانەدا بازاڕی گواستنەوە و قسە و باسەکان لەسەر ئێمباپێ زۆر گەرمە، هەروەها کاریگەری لەسەر کەمپی پاریس سانجێرمان لە ژاپۆن هەبووە. لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی پاریس سانجێرمان لە ژاپۆن مارکینۆس وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە ئمباپێ دایەوە، بەڵام لویس ئێنریکی بڕیاری دا بە بێدەنگی بمێنیتەوە.

ئێکیپ نووسیویەتی، ئێنریکی یاسایەیەکی داناوە و کەس مافی ئەوەی نییە باسی ئەستێرە فەرەنسییەکە بکات. هەروەها بەم هۆیەشەوە بەشداری کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکان ناکات و کۆنفرانسی رۆژنامەوانی داهاتووشی پێش یارییەکەی بەرامبەر لۆریان لە هەفتەی یەکەمی خولی فەرەنسا (22ی ئاب) دەبێت.

ئینریکی پێی وایە هەر قسەیەک و لێدوانێک لەسەر ئێمباپێ دەبێتە هۆی ئەگەری روودانی ئاڵۆزی لە ژووری جلگۆڕین و کاردانەوەی نەرێنی لەلایەن بەڕێوبەرانەوە. بۆ ئەو تاکە شتێک کە گرنگە یەکێتی تیمەکەیەتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button