ئاسیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

دانوستكاری هیلال بەمەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ ئێمباپێ دەچێتە ئیسپانیا

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد دانوستكاری یانەی هیلالی سعودی سەفەری ئیسپانیا دەكات بە مەبەستی رێككەوتن لەگەڵ ریال مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان ئیمباپێ.

بەپێی رۆژنامەكان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هیلال ئۆفەرێكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ پێشكەشكرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی UOL sport دانوستكاری یانە سعودیەكە سەفەری ئیسپانیا دەكات بەمەبەستی كۆبوونەوەیان لەگەڵ یانە ریال مەدرید بۆ ئەوەی یاریزانەكە رازی بكەن پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.

هەرچەندە لە ئێستادا ریال مەدرید دوورە لە گرێبەستكردن لەگەڵ كیلیان، بەڵام پەیوەندیكردن بە مەدریدەوە خواستی یەكەمی یاریزانەكەیە.

رۆژنامەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، هیلال كار لەسەر گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ریال مەدرید دەكات، بۆ ئەوەی ئێمباپێ رازی بكەن ساڵێك یاری بۆ هیلال بكات و لە هاوینی ساڵی 2024 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

پێشتر رۆژنامەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد گۆڵكاری مۆندیالی 2022ی قەتەڕ بیرۆكەی یاریكردن لە خولی رۆشەنی سعودی رەتدەكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button