خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا دوای 44 ساڵ درێسی نوێ دەپۆشێت

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا دوای 44 ساڵ درێسێکی سپی لەبەر دەکات لە یاری دۆستانەکەیان بەرامبەر یانەی ئارسناڵ.

بارسێلۆنا بەرەبەیانی پێنجشەممە لە یاریەکی دۆستانە بەرامبەر ئارسناڵ درێسێکی سپی لەبەر دەکات. دوایین جار، 44 ساڵ لەمەوبەر، لە 7ی ئازاری 1979، بارسا لە جامی ئەوروپا بەرامبەر ئیپسویچ درێسە سپییەکەی لەبەرکرد و لە هەمان رکابەریدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لەدوای ئەو کاتەوە کەتەلۆنیەکان رەنگی سپیان بەکارنەهێناوە تا خوان لاپۆرتا بڕیاریدا کە رەنگی درێسی دووەمی بارسا لە وەرزی داهاتوودا سپی دەبێت. بڕیارێک کە رەخنەگری زۆری هەبوو چونکە هەمان رەنگی درێسی یەکەمی ریاڵ مەدریدە.

بێگومان بارسێلۆنا بڕیارە لە سێیەم یاری دەرەوەی یاریگای خۆی لە لالیگا بەرامبەر ڤیاریال بە فەرمی درێسە سپییەکە بپۆشێت، بەڵام پێش ئەوە لە یارییەکی نافەرمی بەرامبەر ئارسناڵ بەم درێسەوە لە یاریگادا ئامادە دەبێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار لە وەرزی 1957-1958 درێسی سپی وەک درێسی دووەم بەکارهێنا. هەروەها لۆگۆی یانەکە جیاواز بوو و لۆگۆی کۆنی یانەکە لەسەر درێسەکە بەکارهێنرا وەک رێزێک بۆ یەکەم تیپی مێژووی بارسا لە ساڵی 1899. لە ساڵانی حەفتاکان و لەو ماوەیەی کە یۆهان کرۆیف یاری دەکرد، بارسا بۆ یەک وەرز درێسی سپی بەکارهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button