قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. هیلال لە بەرژەوەندی ریال مەدرید هەنگاوێک بۆ ئێمباپێ دەچێتە پێش

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتەکانی وەرزشی ببە

هیلال بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە پێشکەش بە کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەکات و دوای وەرزێک رێگە بە گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید دەدات – تانکرێدی پالمێری

تۆتنهام گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی هاری کەین گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، بۆیە رێگە بە چوونە دەرەوەی دەدات – تێلێگراف

مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن کێبڕکێ لەسەر واژۆی کەین دەکەن – میرەر

بایرن دەیەوێت گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ کەین واژۆ بکات – بیڵد

گواستنەوەی فابینیۆ بۆ ئیتیحاد خەریکە هەڵدەوەشێتەوە، چونکە یاریزانە بەرازیلییەکە داوای روونکردنەوەی تەواوی کردووە، چونکە دەیەوێت دوو سەگ لە جۆری (بوڵی) لەگەڵ خۆی بباتە جدە – ئێکسپرێس

مارکۆ سیلڤا، راهێنەری فولهام ئۆفەرێکی 40 ملیۆن پاوەندی ئەهلی سعودی رەتکردەوە – تێلێگراف

چێڵسی جارێکی دیکە گفتوگۆکانی فرۆشتنی حەکیم زیاشی لەگەڵ یانەکانی سعودیە کردەوە – تیم تۆک

چێڵسی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە مایکڵ ئۆلیسێ، یاریزانی کریستال پاڵاس کردووە – RMC

چێڵسی خەریکە لە رۆمێلو لوکاکو نیگەران دەبێت، چونکە یاریزانەکە نایەوێت پەیوەندی بە یانەکانی سعودییەوە بکات و چاوەڕێیە گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپا بکات – گازێتا دێلۆ سپۆرت

راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیمارکی و ئاتاڵانتا، دەیەوێت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکات – تیم تۆک

ئاتلێتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوول رکابەری لەسەر گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمان دەکەن – مارکا

چەند یانەیەکی سعودی، بێشیکتاش و برێنتفۆرد چاودێری ئەلێکس ئۆکسلەید چامبێرلەین، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول دەکەن – میرەر

بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ مارسێل سابیتزە، یاریزانی بایرن میونشن – کیکەر

بابەتی زیاتر

Back to top button