ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئارناوت دانجومە پەیوندی بە ئێڤەرتۆنەوە کرد

یاریگا –

ئارناوت دانجومە ئەستێرەی هۆڵەندیی وەرزی رابردووی یانەی ڤیاریال کە بە ماری کوبڕا ناسراوە، بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە کرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ گواستنەوەی فەرمی ئەم یاریزانەی راگەیاند. ئارناوت دانجومە بووە دووەم یاریزانی ئیڤەرتۆن لەم هاوینەدا. یانەی تۆفییس پێشتر ئاشلی یۆنگی یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد و ئینتەرمیلانی کڕیوە.

یاریزانە هۆڵەندییەکە لە ئیڤەرتۆن درێسی ژمارە 10 دەپؤشێت. دانجۆمە توانای یاریکردنی لە شوێنی جیاوازدا هەیە، بەڵام لە وەرزی رابردوودا زۆربەی کاتەکان وەک هێرشبەر بۆ ڤیاریال یاری دەکرد.

دانجومە باسی لە هۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی بۆ ئیڤەرتۆن کرد و گوتی:

ئۆفەری دیکەم هەبوو بەڵام بەهۆی هاندەرەکان و راهێنەر و مێژووی ئەم یانەیە ئێڤەرتۆنم هەڵبژارد، لە مانگی یەکدا نەهاتمە ئەم تیپە، چونکە هێشتا گومانم لەسەر راهێنەری ئەم تیپە هەبوو، بەڵام ئێستا دڵخۆشم کە پەیوەندیم بەم تیپەوە کرد و ناتوانم چاوەڕێی ئەوە بکەم لەبەردەم هاندەرانی ئەم تیپەدا یاری بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button