ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دانجومە بۆ ئێڤەرتۆن تەنها راگەیاندنی ماوە

یاریگا-یانەی ڤیاریاڵ بەردەوامە لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی و ئارناوت دانجومە بە خواستن پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە دەکات.

ڤیاریاڵ لە میانەی گواستنەوەی هاوینەدا، هەریەک لە پاو تۆرێس ، نیکۆڵاس جاکسنی بە ئەستۆن ڤیلا و چێڵسی فرۆشتووە و ئەمڕۆش فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند ئارناوت دانجومە بەڕێوەیە بۆ ئەو خولە و بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە تۆفییسەوە دەکات. ئەمە جگە لەوەی ساموێل چەکویزی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ئەیسی میلان.

دانجومە بەر لە دوو وەرز ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی لالیگا نیشاندا بەڵام وەرزی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد و تەنها یەک گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمارکرد. هاوینی ئەمساڵ گەڕایەوە یانەکەی بەڵام سەرلەنوێ بە خواستن نێردرایەوە بۆ ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button