ئینگلتەراگرنگترین

کاسیمێرۆ قەڵەو بووە؟

یاریگا –

بەم دواییە زۆر هەواڵ لە بارەی قەڵەوبوونی کاسیمێرۆ، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر یونایتد بڵاوبوونەوە.

چەند وێنەیەکی کاسیمێرۆ لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بڵاوبوونەوە و بووە جێگەی گاڵتە پێکردنی بەکارهێنەران. وێنەکان بەشێوەیەک زیادبوونی کێشی لەشی کاسیمێرۆی پیشان دەدات، گومان لە بەشداری کردن لە یارییەکان دەکرا.

کاسیمێرۆ ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، بەشداری ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەکات.

کاسیمێرۆ

ئەستێرە بەرازیلییەکە بەشداری لە یاری بەرەبەیانی ئەمڕۆی مانچێستەر یونایتد لە بەرامبەر ئارسیناڵ کرد. شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی 2-0 یارییەکەیان بردەوە.

لە دوای یارییەکە، چەند وێنەیەکی کاسیمێرۆ بڵاوکرانەوە کە درێسەکەی لەبەر کردووەتەوە و ماسوولکەکانی بە جوانی دیارن، تەواوی ئەو هەواڵەنەش بە درۆخرانەوە، کە باسیان لە قەڵەوبوونی لەڕادەبەدەری کاسیمێرۆ دەکرد.

کاسیمێرۆ لە مێرکاتۆی هاوینەی ساڵی رابردوو بە 70 ملیۆن یۆرۆ، لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button