ئه‌ڵمانیا

مولەر و نۆیەر نیگەرانن لە یانەکەیان

یاریگا

مانوێل نۆیەر و تۆماس مۆلەر هەردوو یاریزانەکەی یانەی بایرن میونشن ئەڵمانیا تووشی شۆک و دڵتەنگی بوون بەهۆی ئەو گرێبەستەی کە تیپەکە پێشکەشی کایل واکەری کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بایرن میونشن لە چەند هەفتەی ڕابردوو هەنگاوی ناوە بۆ گواستنەوەی کایل واکەر و ئەم یاریزانە ئینگلیزیەش دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

باڤارییەکان بەو هیوایەن بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەست بەرگریکارە 33 ساڵیە بگوازنەوە ریزەکانیان و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی یانەکەیە.

بایرن میونشن هەرگیز گرێبەستی درێژخایەن پێشکەش بە یاریزانانی سەروو 30 ساڵ ناکات. ئەم بابەتە مانوێل نۆیەر و تۆماس مۆلەری توڕە کردووە، چونکە ئەم دوو یاریزانە دەیانویست گرێبەستی درێژخایەنیان هەبێت، بەڵام بایرن میونشن گرێبەستی نۆیەری تەمەن 37 ساڵان تا ساڵی 2024 و گرێبەستی مۆلەری تەمەن 33 ساڵان تا ساڵی 2025 درێژکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button