ئیتاڵیا

مۆدریچ بە باشترین یاریزانی کرواتیا هەڵبژێردرا

لوکا مۆدریچ بۆ حەوتەم ساڵی لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بۆ وڵاتەکەی بردەوە.

ئەفسانە مێژووییەکەی بەڵکان، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیەوە وەکو باشترینی وەرزی 2022 بۆ 2023 هەڵبژێردرا، ئەمەش حەوتەم ساڵی لەسەریەکە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت و بە کۆی گشتی 11 جار بردوویەتییەوە.

لوکا لە ماوەی ئەو ساڵەدا مەدالیای برۆنزی بۆ کرواتیا بردەوە لە جامی جیهانی و هەروەها دووهەمی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بن. هەروەها لەگەڵ ریاڵ مەدرید جامی شای ئیسپانیا، جامی سوپەری ئەورووپا و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا. هەموو ئەوانەش لە تەمەنی 37 ساڵیدا بوو.

مۆدریچ ئەمساڵ کۆتا وەرزی خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەسەردەبات و پێشبینی دەکرێت پاش بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 دا، بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button