ئیسپانیا

دەیڤد سیلڤا تووشی پێکانێکی درێژخایەن هات

یاریگا-دەیڤد سیلڤا ئەستێرەی یانەی ریاڵ سۆسیداد لە مەشقەکاندا تووشی پێکانێکی قورسی ئەژنۆی هاتووە.

سۆسیداد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

دەیڤد سیلڤا مەشقەکانی جێهێشت دوای هەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆی چەپیدا. بەپێی وێنەی تیشکیی پێکان لە بەستەری ئەژنۆیدا دۆزرایەوە. لەم کاتەدا چاوەڕێی پزیشکی پسپۆڕین کە چاوی پێبکەوێت و ئەمەش هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت”.

 

بەپێی جۆری پێکانەکەی رەنگە سیلڤا لە شەش مانگ یاخود بە درێژایی وەرزی نوێ لە یاریگاکان داببڕێت. ناوبراو پارساڵ لە لالیگا خاوەنی دوو گۆڵ و پێنج ئەسیست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button