ئه‌مریکائه‌وروپا

ناوەڕۆکی ڕێکەوتنە خەیاڵییەکەی نێوان ڕۆناڵدۆ و نایکی سپۆنسەری

یاریگا- مێدیاکان بە بایەخەوە ناوەڕۆکی گرێبەستی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سپۆنسەرە سەرەکییەکەی، کە کۆمپانیای نایکی وەرزشییە، خستۆتە ڕوو.

هەر لە سەرەتای درەوشانەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکەوە، کۆمپانیای نایکی ئەمریکیی هەستاوە بە سپۆنسەری کردنی و ئەو گرێبەستە درێژخایەنە تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە جیاوازەکان، ڕۆناڵدۆ بۆ ماوەی 12 ساڵ و بە بڕی 162 ملیۆن یۆرۆ، بۆندی لەگەڵ کۆمپانیا وەرزشییەکەدا هەیە.

ڕوونیش کراوەتەوە، ساڵانە بڕی 16.2 ملیۆن یۆرۆ لە نایک وەردەرگرێت، ئەوە و زیادەی 4 ملیۆنی تر لە باری بردنەوەی دەستکەوتی تاکەکەسییدا.

سەرباری ئەوانەش، بڕی 4 ملیۆنی پێ دەدرێت ئەگەر هاتوو ئەستێرەکەی مادێرا تۆپی ئاڵتوونی یان باشترین یاریزانی ساڵی پێ بدرێت.

لە ڕۆژنامەکەنیشدا ئەو زانیارییە خراوەتە ڕوو کە گرێبەستە دوولایەنییەکە لە سێپتەمبەری ساڵی 2016 واژۆ کراوە و تا 2026 بەردەوامیی دەبێت، ئەوەش گەورەترین بۆندە لە نێو سەرجەم یاریزانەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button