ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاندرێس ئینیێستا پەیوەندی بە ئینتەرمەیامی دەکات

یاریگا –

ئاندرێس ئینیێستا لەگەڵ یانەی ئینتەرمەیامی گەیشتۆتە رێککەوتنی سەرەتایی و بڕیارە جارێکیتر لەگەڵ لیونێل مێسی و سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئالبا بەیەکەوە لە تیمێک دا یاری بکاتەوە.

ئینیێستا ماوەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی وێسڵ کۆبی ژاپۆن کۆتایی پێهێنا و لە مەڕاسیمێکی شایستە دا ئاهەنگی ماڵئاواییان بۆ کرد.

یاریزانە تەمەن 39 ساڵەکە هێشتا دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوام بێت و دوو شوێنی مەبەستی لە پێشە. ئینتەرمەیامی یاخود خۆلی سعودی دوو هەڵبژاردەکەی ئینیێستان بۆ وەرزی داهاتوو.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی داهاتووی ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا یانەی ئینتەرمەیامییە کە مێسی، بوسکێتس و جۆردی ئالبای کۆکردۆتەوە تەنانەت لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە گەیشتۆتە رێککەوتنی سەرەتایی.

ئەم گواستنەوەیە ئەگەر رووبدات تیپە پڕ ئەفسانەکەی پێپ گواردیۆلا جارێکی تر درووست دەبێتەوە. هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنا کە پێکهاتبوو لە ئینێستا و چاڤی و بوسکێتس و لیۆنێل مێسی، تۆپی پێی ئەوروپای داگیرکردبوو. لەو یاریزانانەش چاڤی وازی لە یاریکردن هێناوە و ئێستا راهێنەری یانەی بارسێلۆنایە. بوونی چوار یاریزانی پێشووی بارسا لە ئینتەرمەیامی بە دڵنیاییەوە سەرنجڕاکێشترین تیپی جیهان دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button