ئیسپانیاگرنگترین

شاندی ریال مەدرید گەیشتنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

یاریگا –

شاندی یانەی ریال مەدرید ئیسپانی گەیشتنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە شاندی یانەی ریال مەدرید، بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، لە مەدریدەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتن، ئەمڕۆ پێنجشەمە تەنیا 15 خولەک دوای بارسێلۆنا لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجیلۆس نیشتنەوە.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە، 24 یاریزانی بانگهێشتی تیپەکەی کردووە و لەگەڵ یانەکە گەشتی ئەمریکایان کردووە، کە هەر پێنج یاریزانی نوێی یانەکە، جود بێڵینگهام، ئیبراهیم دیاز، ئاردا گولەر، فران گارسیا و خۆسێلو لەگەڵ یانەکە گەشتیان کردووە.

ریال مەدرید لە ئەمریکا بەشداری پاڵەوانێتییەکی دۆستانە دەکات بە بەشداری هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنا، ئەیسی میلان، یوڤێنتوس، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد، کە پاڵەوانێتییەکە لە 23/7 دەستپێدەکات و لە 3/8 کۆتایی دێت.

خشتەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە:

ساتی گەیشتنی شاندی یانەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button