ئه‌مریکاگرنگترین

روونی بە توندی بەرگری لە مێسی دەکات و بە ناڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر رۆناڵدۆ

یاریگا –

وەین روونی، بە توندی بەرگریلە لیۆنێل مێسی دەکات، ئەمەش دوای قسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی خولی ئەمریکی.

لە چەند رۆژی رابردوودا، مێسی بووە یاریزانی ئینتەر مەیامی، پێدەچێت ئەمە رۆناڵدۆی توڕە کردبێت و ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، خولی سعودی زۆر لە خولی ئەمریکی بەهێزترە.

روونی، راهێنەری یانەی دی سی یونایتدە و پێشتر لەگەڵ رۆناڵدۆ یاری کردووە، بەرگرییەکی زۆری لە مێسی کرد و بە ئاتلێتیکی راگەیاند

خولی ئەمریکی هەموو توانایەکی تێدایە تاوەکو ببێتە یەکێک لە خولە گەورەکانی جیهان. هەمووان دەبینن چۆن سعودیە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان دەدات، گواستنەوەی لیۆنێل مێسیش بۆ خولی ئەمریکی زۆر گەورە بوو. چۆن دەتوانین پیشانی بدەین کە دەتوانین رکابەری دەوڵەمەندانی سعودیە بکەین، گواستنەوەی مێسی بەس نییە؟

لیۆ گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی 2025 بە بڕی 60 ملیۆن دۆلار (بۆ هەر وەرزێک) لەگەڵ مەیامی واژۆ کرد، هەرچەندە تیمەکەی لە دوا پلەی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکیدا دێت، بەڵام روونی لەم بارەیەوە دەڵێت

کوالیتی خولی ئەمریکی زۆر بەرزە، رەنگە هەندێ بێرێزی بەرامبەر کرابێت، بریکاری یاریزانان بەردەوام تەلەفۆن دەکەن، بەڵام هەموویان شایەنی یاری کردن لەم خولەدا نین.

لە یەکەم هەنگاودا، سێرجیۆ بوسکێتس پەیوەندی بە مەیامییەوە کرد و ئێستا باس لە گواستنەوەی لویس سوارێز و خۆردی ئالبا بۆ هەمان یانە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button