ئه‌مریکاگرنگترین

بێکهام باسی یەکەم یاری لیۆنێل مێسی دەکات

یاریگا –

رەنگە یەکەم دەرکەوتنی لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی دوابکەوێت.

دەیڤد بێکهام، هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی روونیدەکاتەوە، رەنگە مێسی بەشداری لە یاری بەرامبەر کروز ئازول نەکات، چونکە یانەکە خەریکی هەڵسەنگاندنی دۆخی جەستەیی یاریزانە نوێیەکانە.

بێکهام لە لێدوانێکیدا بۆ ESPN دەڵێت

تاوەکو ئێستا دیارنییە کە لیۆنێل مێسی بەشداری یارییەکە دەکات، یاخود چەند خولەکێک دێتە نێو یاریگا، چونکە پێم وایە پێویستە تەواو ئامادە بێت و لەم رووەوە دەبێ بیپارێزین. لیۆ دەمێکە لە پشووە و چەند رۆژێکە گەیشتووەتە مەیامی. پێم وایە لیۆ و تاتا (مارتینۆ) بەیەکەوە بڕیار لە یەکەم یاری دەدەن. ئەوەی گرنگە پێشبینی کەشێکی سەرسووڕهێنەر دەکەین.

نرخی بلیتەکانی یاری نێوان ئینتەر مەیامی و کروز ئازول بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و خەڵکێکی زۆر داوای دەکات.

رۆژی هەینی بڕیار لەسەر بەشداری کردنی مێسی لە یارییەکە دەدرێت، ئەگەر خاوەنی حەوت باڵۆن دۆر بەشداری لە یارییەکەی کروز ئازول نەکات، ئەوا پێشبینی دەکرێت، لە 25ی ئەم مانگە بەشداری یاری بەرامبەر ئاتڵانتا یونایتد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button