ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

سپالێتی: ئەمساڵ راهێنەرایەتی ناكەم

یاریگا

لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئاشكرایكرد دوو ئۆفەری فەرمی لەلایەن یانەكانی سعودییەوە بەدەست گەیشتووە.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ماوەی رابردوودا ئاشكرایانكرد یانەك ئەهلی سعودی ئۆفەرێكی پێشكەشكردووە بۆ گواستنەوەی سپالێتی.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی الرياضية السعودية سپالێتی رایگەیاند لەلایەن دوو یانەی سعودییەوە ئۆفەری بۆ هاتووە، بە بێ ئەوەی ناوی یانەكان ئاشكرا بكات.

لە لێدوانەكانید ووتی: ئێستا چێژ لە پشوویەکی تایبەت وەردەگرم، بەڵێ ئۆفەرم لە سعودیەوە بۆهات، بەڵام بڕیاری ئێستام ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ هیچ یانەیەک کار نەکەم.

لوچیانۆ سپالێتی

سپالێتی وەرزی رابردوو لەگەڵ ناپۆلی توانیان نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ یانەكە ببەنەوە لە دوای چەندین ساڵ دابڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button