ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەڵتراسەکانی پاریس هەڕەشەی پەنجەبڕین لە ڤیلاهۆڤیج دەکەن

یاریگا- هاندەرە ئەڵتراسەکانی پاریس هەڕەشە لە دوشان ڤلاهۆڤیج دەکەن لە سەروبەری دەنگۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان.

 

لەبەردەم یاریگای یانەکەیاندا، ئەڵتراسەکان بانەرێکیان هەڵواسیوە کە تێیدا نوسراوە  “ڤلاهۆڤیچ سێ پەنجەت دەبڕینەوە لە پاریس”.

May be an image of 2 people, people playing football, people playing soccer, cleats and text

پەیامەکەی هاندەران پەیوەندی بە ئاستی نێو یاریگاوە نیە و  پێشینەی سیاسی هەیە. هۆکارەکەی بەهۆی هەڵوێستێکی ئەو یاریزانەیە لەسەر کێشەکانی نێوان وڵاتەکەی (سڕبیا) و کۆسۆڤۆ.

کۆسۆڤۆ لە ٢٠٠٨دا لە سڕبیا جیابووەوە و ئەمڕۆ ١٠١ ئەندامی یو ئێن دانیان پێداناوە وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ بەڵام سڕبییەکان رازی نین بەوە و هێشتا وەکو بەشێک لە وڵاتەکەیان دەبینن.

ڤلاهۆڤیچ تۆمەتبارکراوە بە دوو رویی چونکە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا هەمیشە دەیگوت دژی جەنگە بەڵام دواتر درێسێکی لەبەرکرد کە نەخشەی وڵاتەکەی لەسەربوو وە کۆسۆڤی بەشێک لە سڕبیا تێدابوو. هەروەها لەسەری نوسرابوو “سڕبیای گەورە”  و بە دەستیشی ئاماژەی بۆ ژمارە سێ کردبوو کە هێمای جینۆسایدی کۆسۆڤۆییەکانە لەسەر دەستی سڕبیا لە ساڵی ١٩٩٩.

هێماکەی دەستی ڤلاهۆڤیج و دوو رووییەکەی لەلایەن هاندەرانی پاریسەوە لەبیرنەکراوە و دژی هاتنی ئەو یاریزانەن بۆ یانەکەیان.

یوڤێنتۆس داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکە و پاریسیش وەکو کۆتا بژاردە مامەڵەی لەگەڵ دەکات لەباری شکستهێنان لە گواستنەوەی هاری کەین و رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button