ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

ئاهەنگی ناساندی ئیلکای گۆندوگان وەک یاریزانی نوێ بارسێلۆنا

یاریگا –

ئاهەنگی ناساندنی ئیلکای گۆندوگان لە بارسێلۆنا دەستیپێکرد و ئەستێرە ئەڵمانییەکە بە فەرمی پێشکەش بە هاندەران کرا.

سێ هەفتە لەمەوبەر ئیلکای گۆندوگان وەک یەکەم گرێبەستی هاوینەی بارسێلۆنا راگەیەندرا. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بۆ ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2026، کە گرێبەستەکەی 400 ملیۆن یۆرۆی لەخۆگرتووە بۆ ئازادکردنی یاریزانە ئەڵمانییەکە. گۆندۆگان وەرزی رابردوو وەک کاپتنی مانچێستەرسیتی نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و ئێستا ئامادەی تاقیکردنەوەیەکی نوێیە لەگەڵ بارسێلۆنا.

گوندۆگان لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا گەیشتنە ناو یاریگا.

گۆندوگان لە کاتی واژوو کردنی گرێبەستەکەی.

سەرەتا خوان لاپۆرتا دەستی کرد بە قسەکردن و گوتی:

ئێمە دەزانین کە تۆ لە یانە پێشووەکەتدا سەرکەوتوو بوویت و هیوادارین بەردەوام بیت لە سەرکەوتن و لەگەڵ ئێمە بدرەوشێنەوە. هەموو لایەک لە یانەکە دڵخۆشن کە تۆ لەگەڵمانی.

ئێمە دڵخۆشین بە بڕیارەکەت بۆ هەڵبژاردنی بارسێلۆنا، تۆ ناوبانگ و مێژووی بارسێلۆنات پێ باشتر بوو لە ئۆفەرەکانی تر. بەخێربێت بۆ بارسێلۆنا.

دوای لاپۆرتا گوندۆگان دەستی بە قسە کردن کرد، ئه ستێره ئه ڵمانیه کە گوتی:

له ته مه نی هه ڕزه کاریەوه ته ماشای ته واوی یارییه کانی بارسێلۆنام کردووه . بارسێلۆنای سەردەمی ریکارد و پێپ گواردیۆلا زۆر خەیاڵی بوو. زۆر شانازی دەکەم کە لێرەم.

دەمەوێت سوپاسی هەموو ئامادەبووان بکەم. سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئالمانی و کرۆیف و هەموو ئەوانەی رۆڵێکی زۆر گرنگیان هەبوو کە من لێرە ئامادە بم. من دەمەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنم، دەمەوێت بەردەوام بم لە سەرکەوتن و هەر بۆیە لێرەم. “بژی بارسا”

گۆندۆگان بە درێسێکی بارسێلۆنا، کە بێگومان تاوەکوو ئێستا ژمارەیەکەی دیار نییە.

گۆندوگان لە تەنیشت خێزان و منداڵەکەی

گۆندۆگان رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەرەو ئەمریکا لەگەڵ بارسێلۆنا بەڕێدەکەوێت، کە بڕیارە بلوگرانا چوار یاری دۆستانە ئەنجام بدەن، لەنێویانیاندا یاری کلاسیکۆ بەڕێوە دەچێت لە شاری داڵاس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button