ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاهەنگی ناساندنی لیۆنێل مێسی وەك یاریزانی ئینتەر مەیامی

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی یاریزانی نوێی یانەكەی لیۆنێل مێسی بە هاندەران ناساند، دوای ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی مێسی بە خۆڕایی پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد.

مێسی درێسی دڵخوازی خۆی كە ژمارە 10 یە لە یانە نوێیەكەی دەپۆشێت كە یاریزان و هاوڕێی پێشووی سێرخیۆ بوسكێتسیش پەیوەندی بە هەمان یانەوە كرد و لەژێر راهێنەرایەتی تاتا مارتینۆی هاونیشتیمانی یاری دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یاریزان لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ بوسكێتس پێشكەش بە هاندەران كران، تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم بابەتەدا تەواوی رووداوی ناساندنی هەردوو یاریزانی بۆ كۆكردوونەتەوە.

بارانێكی بەلێزمە لە مەیامی ئاهەنگی ناساندنی لیۆنێل مێسی بۆ ماوەیەك دواخست.

دواتر هەژماری فەرمی ئینتەر مەیامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد: بەهۆی خراپی كەش و هەواوە ئاهەنگی پێشكەشكردنی لیۆنێل مێسی دوادەكەوێت.

ئاماژەشیان بەوە كرد كە سەلامەتی هاندەران لە پێش هەموو شتێكەوەیە و لە ناو ئۆتۆمبێلەكانتان بمێننەوە و خۆمان لە هەر بارودۆخێكدا ئاگادارتان دەكەینەوە.

دەیڤید بێكهام هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی گەیشتە یاریگای DRVPNK بەمەبەستی ئامادەبوون لە ئاهەنگی پێشكەشكردنی لیۆنێل مێسی.

پاشان هاندەرانی مەیامی لە چاوەڕوانی وەستانەوەی بارانەكەدا ناوی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكەیان دەوتەوە.

ئەو زریانەی ئاسمانی مەیامی گرتەوە كۆتایی هات و رێگە بە هاندەرانی مەیامی دەدرێت بچنە نێو یاریگا و یانەكە ئامادەكاری دەكات بۆ ناساندنی پاڵەوانی مۆندیال.

مێسی و خێزانەكەی گەیشتنە یاریگای DRVPNK و ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی وەك یاریزانی نوێی ئینتەر مەیامی.

لە كاتی گەیشتنیان بە یاریگا كوڕەكانی لیۆ درێسی مەیامیان پۆشیوە.

سێرخیۆ بوسكێتسیش گەیشتە یاریگا و ئامادەیە بۆ ناساندنی وەك یاریزانی نوێی ئینتەر مەیامی.

سێرخیۆ ئەگوێرۆی هاونیشتیمانی لیۆنێل مێسی ئامادەی ئاهەنگی پێشكەشكردنی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكەیە.

سێرخیۆ ئەگوێرۆ

دەیڤید بێكهام یەكێك لە هاوخاوەنانی ئینتەر مەیامی بەخێرهاتنی لە لیۆنێل مێسی و بوسكێتس كرد و ووتی:

بابەتی داهاتووی چیرۆکەکەمان لێرەوە دەست پێدەکات، دروستکردنی تیمێکی گەورە لێرە لە ئەمریکا.

زۆر سوپاسگوزارین بۆ ئیمان و سۆز و وزەتان، پێکەوە یادگاری لەبیرنەکراو دروست دەکەین. ناتوانم چاوەڕێی بینینی مێسی و بوسکێتس بکەم کە درێسی پەمەیی و رەشیان لەبەردایە.

هەمووان لێرەین بۆ پێشوازیكردن لە لیۆنێل مێسی، پەیوەندیكردنی بە مەیامیەوە خەونێكە.

سێرخیۆ بوسكێتس لەگەڵ یانە نوێیەكەی درێسی ژمارە 5 دەپۆشێت.

بۆسكێتس و درێسی ژمارە 5ی مەیامی

ساتی هاتنە ناوەوەی لیۆنێل مێسی بۆ نێو یاریگا و پێشوازیەكی گەرمی هاندەران لەئەفسانە نوێیەكەیان.

 

لێدوانەكانی لیۆنێل مێسی لە ساتی پێشكەشكردنی وەك یاریزانی نوێی ئینتەر مەیامی:

 سوپاسی هەمووتان دەکەم، زۆر دڵخۆشم بە هەڵبژاردنی ئەم شارە و ئەم پڕۆژە تازەیە.

زۆر بە پەرۆشم، وە زۆر دڵخۆشم کە لە مەیامیم، بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە ئەم یانەیەم هەڵبژارد تاوەکو رکابەری بکەم، وە سەرکەوتن بەدەست بهێنم و یارمەتی ئەم یانەیە بدەم لە بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان.

دەمەوێت بە زووترین کات دەست بە مەشقەکان بکەم، هەمان ئارەزووی یاریکردنی پێشووترم هەیە.

دڵنیام لەوەی رۆژانێکی نایاب پێکەوە بەسەردەبەین.

كەی لیۆنێل مێسی یەكەم یاری خۆی بە درێسی ئینتەر مەیامیەوە دەكات؟

چاوەڕوان دەكرێت یەكەم یاری مێسی لەگەڵ مەیامی رۆژی 22ی ئەم مانگە بێت بەرامبەر كرۆز ئۆزول كاتژمێر 3:30 بە كاتی كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button