ئیسپانیاگرنگترین

جود بێڵینگهام ریال مەدریدی سەرسامکردووە

ئەو دڕندەیەی هەموو شتێک بە باشی دەکات

یاریگا –

جود بێڵینگهام، بەهۆی خۆگونجاندنە خێراکەی و مەشقە چڕە و پڕەکانی ریال مەدریدی سەرسامکردووە.

لە سەرەتای هەفتەی رابردوو یانەی ریال مەدرید دەستی بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ کرد، نیوەی یاریزانانی تیپەکەی بەشداری مەشقەکانیان کردووە و بەشێکی دیکەشیان هێشتا سەرقاڵی بەسەربردنی پشووەکانیانن.

بەپێی راپۆرتیکی پێگەی رێلێڤۆ، ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید پێکانێکی بچووک لە ئەژنۆیدا هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوە بە شێوەیەکی چڕ و پڕ و زۆر بە باشی و کارامەیی مەشقەکانی دەکات، بووەتە جێگای سەرنجی ستافی یانەکە و ستایشێکی زۆری ناوبراویان کردووە.

“ئەو دڕندەیەی هەموو شتێک بە باشی دەکات. لە راهێنانەکانیش زۆر کارامەیە، لە سەرووی هەمووشتێک کەسێکی زۆر باشە”

ئەمە لەو جۆرە قسانەن لە ڤاڵدێبێباس لە بارەی بێڵینگهامەوە کراون، یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە سەرەڕای کارامەیی لە مەشقەکان لە رووی کۆمەڵایەتیش کەسێکی کراوەیە، توانیویەتی بە زووی خۆی لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی بگونجێنێت و هاوڕێیەکی نزیکی ئیبراهیم دیاز و ئاردا گولەرە.

بێگومان ئەمە شتێکی نوێ نییە بۆ ناوەڕاستکارە نوێیەکەی مەدرید، پێشتریش بەهۆی خۆشەویستییەکی زۆرەوە هاوڕێکانی لە دۆرتمۆند نازناوی “بێڵی”یان لێناوە، بەوە ناسراوە زۆر بەخێرایی دەتوانێت خۆی لەگەڵ کەسان و شوێنی نوێ بگونجێنێت.

جود بێڵینگهام لەم هاوینە بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، چاوەڕوان دەکرێت هەر لەم مانگە یەکەم یاری خۆی بە درێسی مێرێنگی ئەنجامبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button