فه‌ره‌نسا

فەرمی: چاڤی سیمۆن گەڕایەوە پاریس

یاریگا
چاڤی سیمۆن یاریزانی لاوی هۆڵەندا ریزەکانی ئایندهۆڤنی جێهێشت و گەڕایەوە پاریس.

چاڤی ٢٠ ساڵ، وەک ئەستێرەیەکی بەهرەمەند لە پاریس دەرکەوت بەڵام ئەو ئاستەی پێشکەشنەکرد کە چاوەڕواندەکرا و گوێزرایەوە بۆ ئایندهۆڤنی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز . ناوبراو لەوێ گەشایەوە و سەرنجی یانە گەورەکانی بۆخۆی راکێشا.

پاریس سوودی لە بۆندێکی گرێبەستەکەی وەرگرت کە رێگەی بە یانە فەڕەنسییەکە دەدا، دوای وەرزێک تەنها بە 6 ملیۆن یۆرۆ مافی کڕینەوەیان هەبێت.

ئایندهۆڤن ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ئاشکرایان کرد چاڤی سیمۆن گەڕاوەتەوە پاریس و ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ یانەکەی پێشووی واژۆدەکات.

ناوبراو لە وەرزی رابردووی خولی هۆڵەندیدا توانی 19 گۆڵ و 8 ئەسیستی هەبێت. یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی یەکێک بوو لە خوازیارەکانی بەڵام گرێبەستە بلیمەتانەکەی پاریس ئەو باسەی هەرزوو یەکلاکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button