ئینگلتەراگرنگترین

دێکلان رایس پەیامێکی ماڵئاواییکردنی بڵاوکردەوە

یاریگا –

دێکلان رایس، پەیامێکی ماڵئاواییکردنی لە وێستهام و هاندەرانی یانەکە بڵاوکردەوە.

کاپتنی یانەی وێستهام یونایتد دێکلان رایس، لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بە بڕی 105 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە گەنەرز دەکات.

کەمێک لەمەوبەر یاریزانەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی ماڵئاواییکردنی بڵاوکردەوە و نوسیوییەتی:

باوەڕ ناکەم 10 ساڵی باوەڕپێنەکراو کۆتایی دێت. وێستهام بەشێکی گەورەی ژیانم بووە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا. ماڵئاواییکردن ئاسان نییە.

زۆر جار گەیشتوومەتە لوتکە، بەڵام هیچیان وەک ئەو شەوەی پڕاگ (یاری کۆتایی کۆنفڕانسلیگ) تایبەت نەبوون، وەک کەسێک، یاریزانێک و کاپتنی یانەکە زۆر گەشەم کردووە.

هەر لە یەکەم ساتەوە کە کاپتنی یانەکەم بووم، لە ژێر سەرپەرشتی نۆبێس، هەستم بە هیچ شتێکی تر نەکردووە جگە لە شانازی و سۆز. بەدەستهێنانی نازناوی کۆنفڕنسلیگ باشترین ساتی یاریکردنم بوو لەگەڵ یانەکە.

پەیوەندیم لەگەڵ هەواداران بۆ من و خێزانەکەم واتای زۆر دەگەیەنێت. هەر لەو رۆژەوە کە هاتمە ئێرە وەک یەکێک لە خۆتان مامەڵەتان لەگەڵ کردین. سوپاستان دەکەم.

سوپاس بۆ ئەو یادەوەرییە سەرسوڕهێنەر و رۆژە خۆشانەی ژیانم کە لەگەڵتان بەسەرمبرد، خۆشمدەوێن.

وێستهام یونایتدیش بە بڵاوکردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەک سوپاسی یاریزانەکە دەکات و ماڵئاواییشی لێ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button