ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: كریستیان پۆلیسیچ پەیوەندی بە میلانەوە كرد

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گواستنەوەی كریستیان پۆلیسیچی ئەمریكی و یاریزانی پێشووی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی پۆلیسیچی راگەیاند.

پۆلیسیچ بە گرێبەستێك تا ساڵی 2027 و بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆسۆنێریەوە كرد.

هێرشبەرەكەی پێشووی بلووز لەگەڵ یانە لەندەنیەكە 145 یاری كردووە و 26 گۆڵی كرد و 21 گۆڵیشی درووست كرد و توانی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان بباتەوە.

پۆلیسیچ و نازناوی چامپیۆنزلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button