ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

‎ئینیگۆ مارتینێز: کاتێک بارسێلۆنا پەیوەندیت پێوە دەکات، هەموو ئۆفەرەکان پشتگوێ دەخەیت

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، یاریزانە نوێیەكەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ پێشكەش بە هاندەران كرا.

لە كاتی ناساندنیدا بەرگریكارەكەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی دەربڕی و هیوای بردنەوەی نازناوەكانی خواست لە داهاتوودا.

لە كاتی ناساندنیدا وەك یاریزانی بارسێلۆنا مارتینێز ووتی: زۆر خۆشحاڵم كە پەیوەندیم بە بارسێلۆناوە كرد، ئەوانەی لە ژیانی وەرزشیمدا لەگەڵم بوون دەزانن كە دەتوانم چی ببەخشم بەو یانەیە و چی پێشكەش بكەم.

بەردەوام بوو ووتی: پەیوەندیم بە بارسێلۆناوە كرد بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان، هیوادارم یارمەتی هاوکارەکانم بدەم بۆ باشترکردنی بارودۆخی تیپەکە، چونکە ئەم یانەیە گەورەیە و شایەنی ئەوەیە.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: هیچ نیگەرانییەک نیە سەبارەت بە ناو تۆمارکردنم لەگەڵ یانەكەدا، پێش تەواوبوونی گرێبەستی فەرمی یانەکە لە هەموو شتێک ئاگاداری کردمەوە، ئێستاش تەنها ئەوەی پێویستە بیكەم ئەوەیە کە هەموو هەوڵێکم بدەم.

سەبارەت بە قبوڵكردنی ئۆفەری بارسێلۆنا ووتی: من هاتمە باشترین یانەی جیهان، کاتێک بارسێلۆنا پەیوەندیت پێوە دەکات، هەموو یانەکانی تر پشتگوێ دەخەیت، هیچ دوودڵ نەبووم لە قبوڵکردنی ئەو ئۆفەرە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چاڤی قسەی لەگەڵ کردم. ئەو هەموو متمانەیەکی پێبەخشیم و هەموو شتێک بە باشی دەڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button