ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕایتن و چێڵسی بەدوای چارەسەرێک دەگەڕێن

یاریگا –

یانەی چێڵسی لەگەڵ یانەی بڕایتن بەردەوامە لە گفتوگۆکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کایسێدۆ.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان چێڵسی و بڕایتن جوڵەی تێکەوتووەتەوە، بڕایتن داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات، بە 70 ملیۆن پاوەندەکەی چێڵسی رازی نییە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوو یانە هێشتا لە گفتوگۆدان، بەدوای رێگە چارەیەک دەگەڕێن بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئیکوادۆرییەکە.

چێڵسی ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە، خودی ماوریسیۆ پۆچەتینۆی راهێنەری یانەکە زۆر سەرسامە بە تواناکانی مۆسیس کایسێدۆی 21 ساڵان و داوای لە بلوز کردووە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ بەدەستهێنانی.

یاریزانە لاتینییەکە بە درێسی بڕایتن 53 یاری کردووە، خاوەنی 3 گۆڵ و 2 ئەسیستە، وەرزی رابردوو ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد، لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەیدا رۆڵێکی باڵای گێڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button