ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان رێگە بە ئێمباپێ نادات بەشداری مەشقەکانیان بکات

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ پێویستە پێش گەشتەکەی پاریس سانجێرمان بۆ ژاپۆن وەڵامی کۆتایی خۆی بداتەوە، ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا لەم گەشتەدا یاوەری تیپەکە ناکات.

پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە رێگری لە رۆیشتنی ئێمباپێ بکات وەکو یاریزانێکی ئازاد و ئاگادری کردۆتەوە یان گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە یان لەم هاوینەدا بچێتە تیپێکی تر. بژاردەی جێهێشتنی وەک یاریزانێکی ئازاد لە هاوینی 2024 شتێک نییە کە پاریسییەکان بیانەوێت خەیاڵی بۆ بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی RMC Sport، پاریسییەکان نرخی 200 ملیۆن یۆرۆیان داناوە کە دەکاتە 171 ملیۆن پاوەند، 217 ملیۆن دۆلار و تەنها بەو ژمارەیە ئامادەن دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

لە لایەکی ترەوە ئێمباپێ بە هیچ شێوەیەک نیازی رۆشتنی نییە، چونکە ئەگەر تا ساڵی2024 لە پاریس بمێنێتەوە، ئەوا بەپێی گرێبەستەکەی پاداشتێکی گەورە وەردەگرێت, جگە لەوەش هیچ پلانێکی نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

دوای 6 رۆژی تر تیپەکە گەشتی ژاپۆن دەکات بە مەبەستی ئەنجام دانی مەشق و راهێنان. ئامانجی ئێمباپێ یاوەری یانەی پاریس سانجێرمانە لەم گەشتەدا، بەڵام بەگوێرەی رادیۆی RMC Sport بە هیچ شێوەیەک دوور نییە بەڕێوەبەرانی یانەکە رێگری لێبکەن و رێگەی پێنەدەن گەشت بکات.

لە راستیدا پاریس سانجێرمان دەیەوێت پێش ئەوەی ئێمباپێ بچێتە ژاپۆن خۆی یەکلایی بکاتەوە و ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە ئەوا بە هێچ شێوەیەک سواری فڕۆکەکە نابێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button