ئه‌وروپا

ئیمیری كان: یوڤێنتوس و ساری درۆیان كرد سەبارەت بە چامپیۆنس لیگ

یاریگا- ئیمیری كان ئەستێرەی یوڤێنتوس سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە لیستی یاریزانەكانی یوڤێنتوس بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕای خۆی ووت و یانەكەی و ڕاهێنەرەكەی بە درۆزن ناو برد.

لە كاتی بەشدار بوون لە ڕاهێنانی هەڵبژاردەكەی كان ووتی: نامەوێت ڕوونكردنەوە بكەم بۆ ئەوەی چی ڕوودەدات، ساری پەیوەندی پێوە كردم كە خولەكێكیش نەبوو ماوەكەی و پێی ووتم كە لە لیستی یاریزانەكان دوورخراومەتەوە بۆ چامپیۆنس لیگ.

هەروەها ووتیشی: هەستێكی ناخۆش بوو بۆم، من توڕەم چونكە دەبوو لە چامپیۆنس لیگ بەشداری بكەم، هەفتەی پێشوو ئیدارەی یانەكە و ڕاهێنەرەكە بەڵێنێكی پێچەوانەیان بە من دا.

یاریزانە ئەڵمانیەكە بەردەوام بوو ووتی: هەفتەی پێشوو لەگەڵ یانەكانی دیكە قسەم كرد كە لە چامپیۆنس لیگ دەمتوانی یاری بكەم، ساری ڕاستگۆ نەبوو لەگەڵم، ئەگەر زووتر ئەوەم بزانیایە ئەوە لە یوڤێنتوس بەردەوام نە دەبووم.

بابەتی زیاتر

Back to top button