ئه‌مریکا

هاندەرێک بەهۆی گرژی نێو یاریگا کوژرا

هاندەرێکی ئافرەت لە یارییەکی خولی بەڕازیلدا دەکرێتە ئامانج و دواتر گیان لەدەست دەدات.

لە میانەی یاری پاڵمێراس و فلامینگۆ دا،  کەسێک بوتڵێکی بیرە  دەگرێتە هاندەرێکی ٢٦ ساڵ بە ناوی گابریێلا ئانێلی. دوای دوو رۆژ مانەوەی هاندەرەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

پۆلیس رایگەیاند ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە بوتڵەکەی هەڵداوە و هەردوو یانەش بە توندی سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد.

هەر لەو یارییەدا، بەر لەو رووداوە، ناوبژیوان بە ناچاری دوو جار یارییەکەی راگرت بەهۆی توندوتیژی نێوان هاندەران و گازی .فرمێسک رژێن خرایە نێو یاریگا

یارییەکە بە بەرامبەربوون بەکۆتا هات بە ئەنجامی ١-١.

 

Gabriela Anelli, 23 anos, torcedora que morreu após ser ferida em confusão no jogo Palmeiras x Flamengo — Foto: Arquivo pessoal

بابەتی زیاتر

Back to top button