ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤاندۆڤسكی رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بكات

یاریگا –

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودیەوە بكات.

یانەكانی سعودییە دەیانەوێت ئەستێرەكانی ئەوروپا پەلكێشی یانەكانی خولەكەی بكەن بۆ ئەوەی چانسی وەرگرتنی سعودییە لە میوانداریكردنی مۆندیالی 2030 زیاتر بێت.

 

پێگەی فوت مێركاتۆی فەڕەنسی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، یەكێك لە یانەكانی خولی رۆشەنی سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی داوە، بە بێ ئاشكرا كردنی ناوی یانەكە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لیڤاندۆڤسكی بڕیاری كۆتایی بۆ داهاتووی خۆی داوە و بڕیاریداوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، سەرەڕای ئۆفەرە زەبەلاحەكانی یانەكانی سعودییە.

لە راپۆرتەكەی سەرچاوە فەڕەنسیەكەشدا هاتووە، گۆڵكاری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانی بیرۆكەی رۆیشتن لە بارسێلۆنا بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە، هێرشبەرە 34 ساڵانەكە گرێبەستی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكەدا هەیە تا ساڵی 2025.

لە یەكەم وەرزیدا بە درێسی بارسێلۆناوە لیڤاندۆڤسكی 23 گۆڵی تۆمار كرد و خەڵاتی گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكەی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button