ئیسپانیایاریگا

گۆرانیبێژێکی بە ناوبانگی ئەمریکی دەبێتە بەڕێوبەری کارەکانی ڤینیسیوس

یاریگا –

ئاژانسی وەرزشی رۆک نەیشن، کە خاوەنەکەی جەی زی، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکییە، دەبێتە بەڕێوبەری کارەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر.

جەی زی، کە یەکێکە لە راپەرە بەناوبانگەکانی جیهان و چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لە چەند ساڵی رابردوودا هاتە ناو بواری وەرزشەوە.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی مارکا، دەزگای وەرزشی ئەو راپەرە پێشتر نوێنەرایەتی زۆرێک لە یاریزانە گەورەکانی وەک رۆمیلۆ لۆکاکۆ و کیڤن دی برۆین دەکرد. ناوی تری درەوشاوە لەم لیستەدا هەن، یەکێکی تر لەوانە گابرێل مارتینێلی یاریزانی یانەی ئارسناڵە.

لەم دواییانەشدا ئاژانسی تی ئێف ئێمی بەڕازیلی کڕی کە ڕۆڵێکی هاوشێوەی لەم وڵاتەدا هەیە.

ڤینیسیۆس و جەی زی پێشتر لە مانگی ئایاردا یەکتریان ناسیبوو و وێنەیەکیان وەک یادگاری گرتبوو. ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە بە “ئەفسانە” ناوی ئەو گۆرانیبێژە ناوە و ئێستا بڕیارە بەم نزیکانە لە نزیکەوە کار لەگەڵ یەکتر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button