خوله‌کانی دیکە

زانیاری نوێ لەسەر دۆخی ڤان دێر سار

ئیدوین ڤان دێر سار هێشتا لەژێر چاودێری چڕدایە پاش تووشبوونی بە خوێنبەربوونی مێشک و خێزانەکەشی زانیاری نوێ دەخاتە روو.

گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی هۆڵەندا  ومانچێستەر یونایتد لەناکاو تووشی ئەو نەخۆشییە هاتووە و مەترسی راستەقینە لەسەر ژیانی هەبوو. ئەمڕۆ یانەی ئەجاکس لەسەر زاری ئانێماریای هاوسەری ئێدوین، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

ئێدوین ڤان دەر سار هێشتا لە چاودێڕی چڕدایە. هەرچەندە دۆخی جێگیربووە بەڵام هێشتا مەترسی لەسەرە. خێزانی ڤان دەر سار و یانەی ئەجاکس سوپاسگوزارن بۆ ئەو هەموو نامەی هەواڵ پرسین و خۆشەویستییەی پێیان گەیشتووە بۆ ناوبراو.

گۆڵپارێزە مێژووییەکە تاوەکو مانگی پێنج بەڕێوبەری گشتی ئەجاکس بوو بەڵام وازی لە پۆستەکەی هێنا و لە پشوودابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button