ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی پریمەرلیگ هەنگاوێک لە محەمەد کودوس دوورە

یاریگا-یانەی وێستهام یونایتد هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ گواستنەوەی محەمەد کودوسی ئەستێرەی ئەجاکس.

کودوسی 23 ساڵ دوێنێ هاتریکی بۆ ئەجاکس تۆمارکرد و دوای ئەوە راستەوخۆ بووە جێگەی سەرنجی یانەکانی چێڵسی و وێستهام. بەڵام بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، لە ئێستادا وێستهام زۆرترین چانسی هەیە ئەو یاریزانە بەدەست بهێنێت.

کودوس خاوەنی 27 گۆڵە لە 87 یاریدا بۆ ئەجاکس و پارساڵیش گرنگییەکی زۆری پێدرا بەڵام سەرەنجام لە یانەکەی مایەوە. لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، برایتن لەگەڵ ئەجاکس رێککەوتن بەڵام نەیانتوانی لەسەر خاڵە کەسییەکان لەگەڵ خودی یاریزانەکە رێکبکەون.

وێستهام و ئەجاکس پەیوەندییەکی باش لە نێوانیان دایە و هاوینی ئەمساڵ ئێدسن ئەلڤارێز بە 34 ملیۆن پاوەند لە ئەجاکسەوە گوێزرایەوە یانەی داواکاری کودوس.

بابەتی زیاتر

Back to top button