ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەگەری هەیە جولیان لۆپیتیگی، بگەڕێتەوە ریال مەدرید

یاریگا –

ئەگەری هەیە جارێکی دیکە جولیان لۆپیتیگی، وەک راهێنەر بگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید.

راهێنەری ئێستای یانەی وۆڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی جولیان لۆپیتیگی، گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید بە دوور نازانێت و دەرگا بەڕووی یانە ئیسپانییەکە دەکاتەوە.

لە مانگی تەمموزی ساڵی 2018، بەر لە دەستپێکی جامی جیهانی لۆپیتیگی، گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کرد.

ناوبراو لەو کاتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو، بەهۆی رێککەوتنی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە لەو کاتە هەستیارەدا لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوورخرایەوە و ماتادۆر بەبێ ئەو چووە مۆندیالەوە.

بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی، کاروانی راهێنەرایەتی راهێنەرە تەمەن 56 ساڵانییەکە لە مەدرید زۆری نەخایاند، تەنیا دوای 4 مانگ لە بوونی بە راهێنەری یانەکە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

بەڵآم خۆری جولیان بە یەکجاری ئاوا نەبوو، بەوپێیەی لە ساڵی 2020 توانی یانەی سێڤییای ئیسپانی بکات بە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، وەرزی رابردووش وۆڵڤەرهامپتنی لە ریزی یانە نایابەکانی ئینگڵتەڕادا هێشتەوە.

لە هاوینی 2024 گرێبەستی کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەل ریال مەدرید کۆتایی دێت، بە ئەگەرێکی زۆر دەبێت بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، مێرێنگیش بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، جولیان لاری نییە لە گەڕانەوەی بۆ مەدرید و لەو بارەیەوە دەڵێت:

لە تۆپی پێ، هەرگیز لە هیچ بڕیارێکم پەشیمان نەبوومەتەوە، دەگەڕێمەوە مەدرید؟ هەرگیز نازانین لە داهاتوودا چی روودەدات

بابەتی زیاتر

Back to top button