ئیسپانیا

ئازپلیکویتا دەگەڕێتەوە ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا

سێزار ئازپلیکویتا بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا ریزەکانی یایەکەی جێدێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە ئیسپانیەکەی بلوز بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و دوای ساڵانێک دەگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی پەیوەندی بە رۆخێ بلانکۆس دەکات، ئەو یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام لەگەڵ یانەکەی گەشتە رێکەوتن گرێبەستەکەی هەڵوەشێنتەوە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە بڕیارە ئەمڕۆ سێزار گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆخێ بلانکۆس واژۆ بکات و کۆتایی بە گواستنەوەکەی دێنێت.

ئازپلیکویتا پێشتر نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە بکات، بەڵام دواتر لە بڕیارەکەی پاشگەرزبووەوە و بڕیاریدا بگەرێتەوە خولی وڵاتەکەی و پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button