ئه‌مریکا

یەکەم وێنەی مێسی بە درێسی ئینتەر میامی لە نیۆیۆرک

یاریگا –

یەکەم وێنەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بە درێسی ئینتەر میامی لە فرۆشگای ئەدیداس لە نیویۆرک بڵاوکرایەوە.

دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و رەتکردنەوەی ئۆفەرە زەبەلاحەکەی یانەی هیلالی سعودی، مێسی رایگەیاند کە وەرزی داهاتوو بە درێسی ئینتەرمیامی یاری دەکات.

ئەمە لە کاتێکدا دایە کە تا ئێستا بە فەرمی گواستنەوەی یاریزانەکە رانەگەیەندراوە، بەڵام تەنانەت وێنەی ئەم یاریزانە کە درێسی ئەم تیپەی لەبەردایە لە دوێنێوە لە فرۆشگاکانی ئەدیداس لە نیویۆرک پەردەی لەسەر لادرا.

زۆرێک پێیان وایە رووداوێکی لەم شێوەیە بەو مانایەیە کە گرێبەستی ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە لەگەڵ ئینتەرمیامی یەکلایی بووەتەوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە، ئەمەش پێدەچێت بەهۆی ئەوە بێت کە مێسی پشووی هاوینە بەسەر دەبات.

دیکۆری فرۆشگای ئەدیداس لە شاری نیویۆرک بە وێنەی مێسی بە درێسی پەمەیی ئینتەر میامی و درووشمی “مەحاڵ لە رێگایە” رازاوەتەوە کە سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button