ئیسپانیا

سەر دێری رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا

یاریگا –

بڕیارەکەی ئاردا گولەر بۆ گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا لە سەردێرە سەرەکییەکانی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا دەبینرێت.

دوو یانە دیارەکانی لالیگا هەوڵدەدەن یاریزانە لاوەکەی فەنەرباچێ رابکێشن، رۆژنامەی سپۆرت چاپیش ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ئەم یاریزانە دەیەوێت پەیوەندی بە تیپەکەی چاڤی هێرناندێزەوە بکات.

وێنەی بەرگی

ڤاڵڤێردی لە دادگا رزگاری دەبێت” سەردێرێکی ترە کە لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەی سپۆرتەوە دەبینرێت، ئەوەیە کە یاریزانە مەدریدیەکە لەگەڵ ئەلێکس باینا لە رۆژانی کۆتایی نازناوی خولەکەدا شەڕیان کرد، بۆماوەی 5 یاری سڕ کرابوو. دوێنی دادگا بڕیاری کۆتایی دا و لە سزادان ڕزگاری بوو.

رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا ببینن:

رۆژنامەی ئاس وێنەی ڤینیسیۆس جونیۆری بە جلوبەرگی تۆپی پێی ئەمریکییەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە مەرجە نوێیەکانی گرێبەستەکەی کرد بە سەردێری “قەڵغانی گەلەئەستێرە”.ئەم یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید تا ساڵی 2027ە  و رێگری لە رۆیشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکەیان دەکەن بە بڕگەی یەک ملیار یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ لە سەردێری لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکەی سەبەرەت بە ئامانجە نوێیەکەی چاڤی هێرناندێز بۆ بارسێلۆنا نووسی: چاڤی رۆمیۆی خۆشدەوێت.
لە سەرەوەی لاپەڕەکەدا وێنەی ئارسەر مێلۆ  دەبینرێت بە بۆنەی گفتوگۆ تایبەتەکەی لەگەڵ ئەم رۆژنامەیە بە سەردێری “لەو کاتەوەی گەیشتمە بارسێلۆنا باشترم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button