زۆر داوای لێبووردن دەکەین؛ ئەستێرەیەکی شەوەکەی ئالیانز ئارێنا بێدەنگی دەشکێنێت
بێدەنگی ژووری خۆگۆڕین دەشکێت

یاریگا –
ئاردا گولەر یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی ریال مەدرید لە یاریی دۆڕان و دوورخرانەوەیان بەرامبەر بایرن میونشن. ناوەڕاستکارەکە سوودی لە هەڵەیەکی کوشندەی مانوێل نۆیەر وەرگرت بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم لە سەرەتای یارییەکەدا و ئەنجامی هەردوو یارییەکەی یەکسان کردەوە، دواتریش بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی دووەمی کرد و ئەنجامەکەی کردە 2-1.
گولەر لەنێو یاریگا و لە دەرەوەش سەرکردایەتی خۆی نیشاندا. دوای کۆتاییەکی پڕ لە گرژی بۆ یارییەکە، کە دەرکردنی ئێدواردۆ کاماڤینگاشی تێدا بوو، هیچ یاریزانێک لێدوانی بۆ میدیاکان نەدا، بەڵام گولەر بڕیاریدا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێدەنگییەکە بشکێنێت.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، لەگەڵ وێنەیەکی هاوڕێکانی و وێنەیەکی دیکەی کۆبوونەوەی تیمەکە پێش یارییەکە، نووسیویەتی: “نەدەبوو بەو شێوەیە بێت. زۆر داوای لێبوردن دەکەین. دەگەڕێینەوە. هەلا مەدرید”. هەروەها لە لایەن تیاگۆ پیتارچەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵپشتی لێکرا.
View this post on Instagram
ئەمە یەکەمین گۆڵەکانی گولەر بوون لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، هەرچەندە پێشتر لە یاریی بەرامبەر یانەکانی وەکوو کایرات ئالماتی، ئۆڵۆمپیاکۆس، مۆناکۆ و بێنفیکا ئەسیستی کردبوو.



