گرنگترین

نەیمار بە بڕی 3 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت

یاریگا –

نەیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی دیاری بەڕازیلی، دەبێت سێ ملیۆن یۆرۆ  وەکوو پێبژاردن بدات بە وڵاتەکەی بەهۆی دروستکردنی دەریاچەیەکی دەستکردی نایاسایی لە کۆشکەکەیدا.

پێگەی گۆڵ ئاماژەی بەوە کرد، شارەوانی ریۆ دی جانیرۆ لێکۆڵینەوەی لەو کۆشکە کردووە کە نەیمار لەم شارە دروستی کردووە.

ئەو وێنانەی ئەم یاریزانە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە ئاماژەیان بە چەند حاڵەتێکی سەرپێچی کردووە لەم کۆشکەدا، دروستکردنی دەریاچەیەکی دەستکردیش یەکێک بوو لەوانە.

ئەفسەرانی شارەوانی و ژینگەپارێزی چوونەتە کۆشکی یاریزانەکە و تەنانەت باوکیشیان دەستگیرکرد، کە رێگری لێیان کردبوو، هەرچەندە دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکرا.

ئێستا شارەوانی ریۆ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاندووە کە دروستکردنی دەریاچەیەکی دەستکرد لە کۆشکی ئەم یاریزانە بەڕازیلییە زیانێکی زۆری بە ژینگە گەیاندووە، هەر لەبەرامبەر ئەم سەرپێچیەش وەکوو پێبژاردن دەبێت بڕی 3 ملیۆن دۆلار بدات بە وڵاتی بەرازیل.

پێدەچێت دۆخی دارایی چەند رۆژی رابردوو بەگوێرەی خواستی ئەم یاریزانە نەبووبێت. هەفتەی رابردوو راگەیەندرا کە دەبێت یەک ملیۆن یۆرۆ وەک پێبژاردن بدات بە کچە خۆشەویستەکەی بەهۆی خیانەت کردن لێی.

بابەتی زیاتر

Back to top button