ئه‌مریکاگرنگترین

ئەفسانەیەکی بەڕازیلی دەست بە یاریی کردن دەکاتەوە

یاریگا –

رۆماریۆ، ئەستێرەی بەڕازیلی جیهانی تۆپی پێ، لە تەمەنی 58 ساڵیدا جارێکیتر دوای 15 ساڵ بەسەر دوایین یارییدا دەگەڕێتەوە یاریگا و دەست بە یاریی کردن دەکاتەوە.

ئەفسانە بەڕازیلیەکە لە تەمەنی 58 ساڵیدا جارێکی دیکە جلوبەرگی وەرزشی لەبەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ئەو تیپە یاری بکات کە سەرکردایەتی دەکات. بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەن، ئەو مووچەیەی وەریدەگرێت دەیبەخشێتە یانەکە.

ئێستا چەمکی راهێنەر-یاریزان رەگ و ریشەی لە تۆپی پێی مۆدێرن دا هەیە. یاریزانانی تۆپی پێی وەک واین رۆنی و رایان گیگز و تەنانەت خودی رۆماریۆش رۆڵی خۆیان وەک یاریزان لەگەڵ رۆڵی راهێنەر تێکەڵ کردووە. بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەم دواییانەدا چەمکێکی نوێی دروستکردووە کە بریتییە لە یاریزان-سەرۆک. بەگوێرەی میدیاکان، لە تەمەنی 58 ساڵیدا، رۆماریۆ جارێکی دیکە شۆرتێکی وەرزشی لەبەر دەکات بۆ بەرگریکردن لەو یانەیەی کە سەرۆکایەتی دەکات ئەویش ئەمریکا دی ریۆ دی جانیرۆیە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، رۆماریۆ ئەو مووچەیەی وەردەگرێت دەیبەخشێتەوە خودی یانەکە، هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەوە راهێنەرە بڕیار دەدات رۆماریۆ چ رۆڵ و پێگەیەک دەگێڕێت. یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بارسێلۆنا لە ساڵی 2009 وازی لە یاریکردن هێنا و لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دی ریۆ دی جانیرۆ لە خولی پلە چوار وەرگرت.

 

رۆماریۆ پێشتر ناوی لە بیرا (بولیتینی تۆمارکردنی وەرزشوانان) تۆمارکراوە، بەڵام گرێبەستەکەی هێشتا پێویستی بە سکانکردنی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە هەیە. جگە لەوەش پێشتر قسەی لەگەڵ مارکۆس ئەلێکساندەر راهێنەری نوێی خۆی کردووە بۆ ئەوەی بزانێت بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی بەرزبوونەوەی لە کام پۆستدا دەتوانێت باشتر ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات. جگە لەوەش میدیاکانی بەڕازیلی پشتڕاستی دەکەنەوە کە لە ئاستێکی بەرزدایە، چونکە بەردەوامە لە یاری تۆپی پێ و بالە، کە وەرزشێکی بەناوبانگە لە کەناراوەکانی ریۆ دی جانیرۆ.

لە ئەمریکا لەگەڵ رۆمارینهۆی کوڕیدا لە تیپێکی هاوبەش یاری دەکات دەکات و ناوی دەچێتە ناو لیستی ئەو یاریزانانەی کە لەگەڵ منداڵەکانیان لە هەمان تیپدا یارییان کردووە، بەم شێوەیە یاریکردن لە تەمەنی 58 ساڵیدا ریکۆردێکی نوێ دەبێت بۆ ئەفسانە بەڕازییلیەکە.

رۆماریۆ، پاڵەوانی جیهانی ساڵی 1994

بابەتی زیاتر

Back to top button