ئیسپانیا

نامەیەکی خۆشەویستی ئالڤێس لە زیندانەوە بۆ خێزانەکەی

یاریگا –

ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دیسانەوه به ناردنی نامەیەکی خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەی، میدیاکانی داگیر کرد.

لە کاتێکدا دادگای بارسێلۆنا وردەکارییەکانی دادگاییکردنی دانی ئەلڤێس کۆتایی پێدەهێنێت، بەڵام هێشتا هەوڵدەدات دڵی جوانا سانزی هاوسەری وەربگرێتەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا داوای جیابوونەوەی کردبوو. ئەم یاریزانە تا ئێستاش هەوڵ دەدات پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی باشتر بکات.

ئەلڤێس لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە لە زیندانی برایانز لە بارسێلۆنا بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە. لە راستیدا دوای سکاڵاکردنی کچێکی تەمەن 23 ساڵ کە دەڵێت لەلایەن ئەلڤێسەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا زیندانی کرا.

ئەلڤێس مانگی رابردوو لە نامەیەکی درێژدا خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرەکەی راگەیاند و چەند رۆژێک لەمەوبەر نامەیەکی نوێی بۆ جوانا سانز نووسی.

لەمبارەیەوە سانز ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە دەیەوێت کۆتایی بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەلڤێس بهێنێت، بەڵام نایەوێت لە خراپترین ساتدا جێی بهێڵێت، کە بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە دەستگیرکراوە. هەروەها سانز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی نامە نوێیەکەی ئەلڤێسی بڵاوکردووەتەوە. نامەیەکی پڕ لە رستەی سۆزداری و رۆمانسی لە ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی بە مەبەستی رێگریکردن لە جیابوونەوەی هاوسەرەکەی.

دەقی نامەکە:

ئێستا لەم ساتە سەختانەدا پەشیمانم لە بڕیارەکەت و تامەزرۆی ژیانم تا دەرفەتێکی دیکەمان پێبدات، بەردەوام دەبم لە شەڕکردن وەک چۆن هەمیشە کردوومە، بە پاڵپشتی ئەو کەسانەی کە لە تەنیشتمەوەن بۆ ئەوەی بێتاوانی خۆم بۆ هەموو جیهان بسەلمێنم. خۆشم دەوێی.

بابەتی زیاتر

Back to top button